سزای بەندکرانی شەعبان محەممەدی لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا داوای “شەعبان مەحەممەدی”مامۆستای خەڵكی مەریوان بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی لە لایە دادگای پێداچوونەوە رەت کرایەوە و وەک خۆی واتە ٥ ساڵ بەندکرانەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.

شەعبان محەممەدی پێشترلە لایەن دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی کردن بە بەرپرسان و ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.

ئەو مامۆستایە ١١ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.