قووروە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی قووروە بە ناوی “عەلی خادمی”لە دریژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە شاری تاران خەریکی کاری لولەکێشیە بۆ نەوروز گەڕاوەتەوە کوردستان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە توندو تیژی دەستبەسەر دەکرێت. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.