دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: ئەحمەد معەزەز، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحمەد معەزەز، هاووڵاتیی تەمەن ٧٢ساڵانی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بەشێوەیەکی بەشێوەیەکی دڕەندانە بێڕێزیکردن دەسبەسەریان کردووە و هاوکات گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئسلامی، پاش هەڵکوناتە سەر ماڵی ئەحمەد معەزەز و دەسبەسەرکردنی بەشێوەیەکی دڕەندانە، هاوکات دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی وەکوو؛ مۆبایلی خۆی و ئەندامانی بنەماڵکەی و کامپیۆتێرەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شایانی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، چارەنووسی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کلە دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.