
خۆڕاگری: وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری مەهاباد پاش ٢٢ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد لە ڕێگەی تەلەفوونەوە ئاگادار کراوە کە سەردانی ئو ناوەندە بکات، پاش سەردانەکەی هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.