خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری١٤٠١ی هەتاوی سێ کەس لە بنەماڵەی واران محەممەدنەژاد، ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی نۆژین و خوێندکاری زانکۆ، لە کاتی بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی ناوبراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
پەیام میری هاوژینی واران، سەحەر وەهابی دایکی واران و ویدا محەممەدنژاد خوشکی واران، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.