
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی ڕەبەت بەناوی “شێرزاد قالە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، شێرزاد قالە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نستان”ـی سەربە شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بێ بەڵگەی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و هەروەها ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.