دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی “پارسا ڕەحیمی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پارسا ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی ٣ی ڕێبەندان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە  و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.