خۆڕاگری: باوک و کوڕێکی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن”ـی کوڕی، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی خۆی و هێمن قولیزادەی کوڕیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانن.
سپای تێرۆریستی پاسدرانی کۆماری ئیسلامی، وێڕای ئەوەیکە بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو باوک و کوڕەی دەسبەسەر کردووە، ماڵەکەشیانی بە تەواوی پشکنیوە و دەستی بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی تایبەتیدا گرتووە و هەردووکیانیان گواستۆتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریست لە ورمێ.