چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵكی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، زاگرۆس ڕەسووڵی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.