ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانەی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان،تایبەت بە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان

با چاوخشاندنێکی خێرا بە ئامار و ڕاپۆرتی جۆراوجۆر و تایبەت بە ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشەنگە لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی ئازادییە سیاسییەکان و مافە مەدەنیەکانی  هاووڵاتییان، هەر بۆیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا بۆ چەندین جار لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ مەحکووم کراوە.

شایانی باسە کە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو دا لە بەردەوامی شوڕشی ژینا دا پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ، کوشتن و ئێعدام ، زیندانی کردن هاووڵاتیان و بەرتەسک کردنەوە و قەدەغە کردنی هەر چاڵآکیەکی سیاسی و مەدەنی، ئێرانی کردۆتە زیندانێکی گەورەتر بۆ گەلانی ئێران.

هەر لەو پێوەندییە دا کۆمیتە دەرخستنی ڕاستییەکان لە نەتەوە یەکگرتووکان، بەکارهێنانی توندوتیژی بە دژی خۆپێشاندەران، کوشتن و ئێعدام و زیندانی کردنی خۆپێشاندەرانی مەحکووم کرد وکۆماری ئیسلامی بە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوان بە دژی بەشەرییەت، مەحکووم کرد.

کە ئەوەش دەڕخەری ئەو ڕاستیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێ دانە بە پەیمان و پابەند بوونە نێو دەوڵەتییەکان لە پێناو پاراستن و مانەوەی خۆی زۆر بێ بەزەییانە بەڕامبەر بە دژبەرانی سیاسی خۆی دەجوڵێتەوە و دوور لە هەموو ڕێسا و یاسایەک،تۆمەتی بێ بنەمای،بەغی،محاربە،فساد لەسەر زەوی دەخاتە پاڵ چالاکانی سیاسی ومەدەنی،هەر بۆیە ساڵی ڕابردوو وەک ساڵانی پێشوو بە دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە تاک بە شێوە فەلەیی بۆ چەندین جار لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان،س دەستبەسەر و حوکمی قورسی بەندکران و ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە.

هیچ گۆمان لەوە دا نییە و دکرێ ئەو ئامارانە زۆر لەوە زیاتر بن،بە هۆکاری ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی دا دەست کەوتنی زانیاری لەو بارەوە سەختە و زۆر جاریش خەڵک لە ترسی هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی گیراوان بە مێدیای ناکات.

هەر بۆیە ئەوەی لێرە دەخرێتە بەرچاو بە پێی ئەو ئامارە تۆمار کراوانەن کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٧٠٥ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپاڕێز و مامۆستای زمانی کوردی بە تۆمەتی دژایەتی کردن لەگەڵ سیستمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون کە زۆر یەک لەو هاووڵاتییانە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکان لە ژێر ئەشکەنجە، لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی ٢١٥ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی حوکمی قورسی بەند کران و ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە کە لەسەر یەک بە :

١)٥٧٨ساڵ و ٣ مانگ و ٢٢ ڕؤژ بەندکران تەعزیری

٢)٢٠ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی

٣) ٤٠١ میلیۆن تمەن پێبژاردن

٤) ١٠٢٤ زەربە قامچی

٥) ١٦کەس لەو هاووڵاتییە حوکم دراوانە بە سزای نارەوای ئێعدام مەحکووم کراون

٦) ١٢ کەس لە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی حوکمی ئێعدامیان لە سەر جێبەجێ کراوە

٧) ٥ کەس لە چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی تیرۆر کراون کە ٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

٨)جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٢کەس لە گیراوانی سیاسی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست داوە.