جوانڕۆ: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی  خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی”ئێرشاد محەممەدی”لە پرسنێلی دەرمانی نەخۆشخانەی جوانڕۆ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.