بانە  : دەستبەسەر کردنی دوو برای خەڵکی بانە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە کە برای یەکترن بە ناوەکانی “عەبدووڵا مستەفایی” “ئەسعەد مستەفایی”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.