
خۆڕاگری: ئومید ڕەحیمزادە، زەکریا مرادی، نەریمان ڕەندانی ، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمینپوور، پێنج هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز پاش زیاتر لە سێ دوو مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، نەریمان ڕەندانی، زەکریا مرادی، ئومید ڕەحیمزادە، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمینپوور، پێنج هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز پاش زیاتر لە دوو مانگ دەسبەسەربوون، هەرکام بەدانانی بارمتەی ٤٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کراون.
ئەو پێنج هاووڵاتییە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەبێ کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و لەماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوون.