خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، پاش نزیکەی یەک مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هادی مەحموودی، کامیاب ئەسلی و ئاکۆ حەمیدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، پاش نزیکەی یەک مانگ لە دەسبەسەرکردنیان لە بەندیخانەی ناوەندی ڕێژیم لەو شارە، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.
ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی ئەو هاوڵاتیانەی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواسترابوونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.