سەڕاوڵە: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڕاوڵەی سەر بە شاری ئیلام بە ناوی”شەهریار فەریادیان” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کردووە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان بی ئاکام ماوەتەوە.