دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییان، پێنج هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئیلام و خۆراسانی ڕەزەوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٣ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” سامان چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “چوار”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤هەتاوی، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شارۆچکەی “کەڵات”ـی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بەناوەکانی ئەمیر ڕەوشەندڵ، عەلیڕەزا ئێرانپوور، ئەحمەد نادرپوور و سدیق پەریزاد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*