ژنە بەندکراوێکی سیاسیی کود پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ژینا مودەرس‌گورجی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی سنە پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندی ژنانی چاکسازیی ئەو شارە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ژینا مودەرس‌گورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١ساڵ و ٤مانگ بەندکردن و تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندی ژنانی چاکسازی ڕێژیم لە سنە ئازاد کراوە.

ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بدژی نیزامی ڕێژیم سزای ١٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و بە هەژمارکردنی دووجار دەسبەسەرکردنی پێشووتر، ماوەی سزاکەی تێپەڕ کرد  و هەروەها لەو ماوەیەدا ناوبراو داوای کردبوو کە بەشێوەی مەرجدار ئازاد بکرێت بەڵام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕێگری لێکرابوو و داواکەی ڕەت کرایەوە.