
خۆڕاگری: فەرزاد بەرجەستە، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ناچار کراوە بۆ بەرژەوەندی ڕێژیم بابەتێک لە ئینستاگرام بڵاو بکاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرزاد بەرجەستە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکانلەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و هاوکات ناچار کراوە کە بەدژی حیزبە کوردستانییەکان دژبەری ڕێژیم و بە قازانجی ڕێژیمی ئێران بابەتێک لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاو بکاتە.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ناوبراو دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و بەبێ خواستی خۆی بەزۆرەملی لە لاپەڕەی کەسیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بابەتێکیان بەدژی حیزبە کوردستانییەکان و بەقازانجی ڕێژیم بڵاو کردۆتەوە کە بڵاو کردنەوەی ئەو بابەتە بە خواستی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە نەبووە.