
خۆڕاگری: سرووش یوسفزادە، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سرووش یوسفزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و هەروەها ئەو هێزە سەرکوتکەرانە دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتیی خۆی باوکیدا گرت و پاش دوو مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.