بانگکردنی چالاکێکی مەدەنیی بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن لەلایەن دادسەرای ڕێژیمەوە لە ئیلام

خۆڕاگری: خەدیجە مێهدوپوور، چالاکی مەدەنیی و خەڵکی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن، لەلایەن دادسەرای ڕێژیمەوە لە ئیلام بانگ کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەدیجە مێهدیپوور، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکردنی تەعزیری، لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزا لە دادسەرای ئینقلابی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام بانگ کراوە و ناوبراو پێشتریش بە هەمانشێوەی بانگ کراوە و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
خەدیجە مێهدیپوور، چەند جارێکی دیکەش لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە لە پارێزگای ئیلام بانگ کراوە و سزای بەندکردن و هەڵپەساردنی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها لەلایەن دادسەرای ڕێژیمەوە لە ئیلام پێی ڕاگەیەنداوە کە دەبێ لە ماوەی ١٠ڕۆژدا خۆی بە دادسەرا بناسێنێ.