پیرانشار: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشاربە ناوی”هیوا دەرخۆر”(خاریجە) بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی  لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان شەوی ١٨ی پووشپەڕساعەت ١:٣٠ بەرەبەیانی هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی نابراو دەستبەسەریان کردووە، بە پێی زانیارییەکان لە ئێستا دا گواستراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ئەو حەوتەمین کەسە کە لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت.