خۆڕاگری: عێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش زیاتر لە یەک مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، حێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لێی، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
ناوبرا لەماوەی دەسبەسەرکردنیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و هەروەها ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوو و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە.