هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەمەد شابۆیی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنوجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەمەد شابۆیی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ملیارد تمەن لە بەندیخانەی ورمێ بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

ناوبراو کۆتایی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شنۆ بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.