خۆڕاگری: نیما مەندوومی، هونەرمەند و ژەنیاری کوردی خەڵكی مەریوان نیزیک بە ٢٠ ڕۆژ دەبێت کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، نیما مەندوومی، هونەرمەند و ژەنیاری خەڵکی شاری کامێران پاش نیزیک بە ٢٠ ڕۆژ بە تۆمەتی دانیشتنێکی هونەری لەگەڵ گرووپێکی هونەری ئیسرائیل، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
نیما مەندوومی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٩ی دێسامبری ٢٠٢٥)، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە پارێزگای ئەلبورز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
