خۆڕاگری: لە ڕۆژی ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دا “نیگار داودی” خەڵکی ئیلام لە لایەن دادگا شاری ئیلام سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
دادگا ناوبراوی بە تۆمەتی هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نەتەوەی،پڕوپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کردووە.
نیگار داودی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش مانگێک لێپرسینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.