خۆڕاگری: لە چەند ڕوژی ڕابردوو دا “پەروین عەبدووڵڵاپەنا” لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بانە لە لایەن دادگای بانە سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حووکمە “پەروین عەبدووڵڵاپەنا” بە دوو مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.ناوبراو ٢٨ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دوای ٥٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.