بۆکان: محەممەد سەباحی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی “محەممەد سەباحی”بۆ جێبەجێ کردنی حووکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

ئەو هاووڵاتییە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.

دادگای ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی جۆزەردان لە شاری پیرانشار بەڕێوە چوو.کە دواتر لە ڕێکەوتی ٢٩ گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن دادگا سزای ٦ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.