کرماشان، کاوە سەلیمی چاڵاکی مەدەنی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی چاڵاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان بە ناوی”کاوە سەلیمی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەوهاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی شەخسی ناوبراودا داگرتووە.”کاوە سەلیمی” پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چەندین جار لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.