خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمی” خەڵکی سەردەشت بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا فەتحوڵا رۆستەمی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی مارەغان سەر بە سەردەشت لە کاتی گەیاندنی هاوکاریەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی شاری خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەسبەسەرودەگواسترابۆوە بۆ شوێنێکی نادیار.