مەریوان”سەعدی ئەشکاوەند” بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “سەعدی ئەشکاوەند” خەڵکی گوندی نێی سەر بە مەریوان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە شاری مەریوان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.