ئیلام، ئەمین ماهیگیرخەڵکی سەڕابڵە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٥ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڕابڵەی سەر بە ئیلام بە ناوی”ئەمین ماهیگیر” دوای نارەزایەتی دەربڕین بە بە ژاراوی کردنی قوتابیانی قوتانخانەکانی ئێران و کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرو گواستراواتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.