سنە سیروان محەممەدی و مورتەزا محەممەدی بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دوو برای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “سیروان محەممەدی” و “مورتەزا محەممەدی”دوای مانگرتنیان بە نارەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

هەر یەک لەو دوو برایە واتە “سیروان محەممەدی”ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندان و هەروەها”مورتەزا محەممەدی”١ی ڕەشەممە ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوون.