دەستبەسەر کردنی “فایزە مدەرس” گورجی چالاکی بواری ژنان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی  چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “فایزە مدرەس گورجی”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە تۆمەتی بەشداری لە یادی سێهەمین ساڵیادی قوربانیانی فڕوکە ی ئۆکراینی لە گۆڕستانی بەهشتی محەممەدی سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.