دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاو هەنار سەر بە ئاودانان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی  هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئاوهەنار سەر بە ئاودانان بە ناوی “سۆهراب مووسەوی”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.