بۆکان “جەلال ئەمینی” حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “جەلال ئەمینی”کە لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە.

“جەلال ئەمینی” هاوسەری عەزیمە ناسری زیندانی سیاسی پێشوو ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.کە دوای تەوابوونی ماوەی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.