سنە بورهان سەعیدی چالاکی کرێکاری بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی” بورهان سەعیدی”سنە دوای نیزیک مانگێک مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی بەنەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی بورهان سەعیدی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی  لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواسترابۆوە بۆ شوێنێکی نادیار، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەوردەست دا نییە.