دەسبەسەر کردنی کچە خوێندکارێکی زانکۆی هونەر لە شاری تاران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”مائیدە ئادەم موکری” کە خوێندکاری زانکۆی هونەر لە شاری تارانە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.