خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور”برای شەهیدی شوڕشی ژینا سەید کەماڵ ئەحمەد پووربێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.