سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و سەقز لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

١-هاجەر سەعیدی خەڵکی سنە کە ٢٧ی بانەمەری ١٤٠٢ دەسبەسەر کرابوو بە بارمتەی ٥٠٠ ملیونی ئازاد کرا.

٢-شوڕش محەممەد پوورخەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە ٧ی جۆزەردانی١٤٠٢ دەسبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٣-شەهرام عەلی محەممەدی خەڵکی شاری سەقزکە ڕۆژی ١٨ی جۆزەردان دەسبەسەر کرابوو ٢٥ی جۆزەردان بە بارمتەی ١٠٠ ملیون تمەنی ئازاد کرا.