پەرهام پەروەری سزای بەندکران دوورخستنەوەی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی مووهەندیس”پەرهام بەروەری لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی شاری تاران بە تۆمەتی محاربە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری جاسک سەر بە پارێزگای هورموزگانی بەسەر دا سەپێندرا.

“پەرهام پەروەری”وەرزشوانی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز کە لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی تۆمەتی محاربەی خراوەتە پاڵ بە مەبەستی دادگای کردنی دووبارە لە بەندیخانە فەشافوویەوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ەئێڤین.

بڕیار بوو کە ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە دادگای ناوبراو بەڕێوە بچێت کە بە هۆکاری نادیار دواخراوە. “پەرهام پەروەری” ڕۆژی ١١ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کە بە کۆتای هاتنی لێکۆڵینەوەلەگەڵ ناوبراو ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ زیندانی فاشافوویە.

ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سەقز لە ژێر ئەشکەنجەو گوشاری زوری ناوەندە ئەمنییەکان دابوو کە ناچار بە دانپێدانانی زۆرەلێ کراوە،کە لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی بە محاربە تۆمەتبار کراوە.