دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشارسزای بەند کرانی  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ئۆمێد ئازادداوەر” و هەروەها چالاکی ئەدەبی”حاسڵ عومەری” ناسراو بە (خەمۆ)لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایان دادگای کەیفەری  ئەو شارە سزای بەند کرانیان بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە چاڵاکی ئەدەبی”حاسڵ عومەری” ناسراو بە خەمۆ خەڵکی خورینج بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٨ مانگ بەند کران مەحکووم کردووە.

هەروەها هاووڵاتی ئۆمێد ئازاد داوەر بە تۆمەتی کۆبوونەوەو پیلانگێری بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٣ ساڵ و ٧مانگ بەندکران مەحکووم کردوە.

“حاسڵ عومەری”٢١ی خەزەڵوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و پاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هەروەها” ئۆمێد ئازاد داوەر” ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.