سنە: بەیان فەرەجوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە ناوی”بەیان فەرەجوڵڵاهی”دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر بوونی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ژنان لەو شارە، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

“بەیان فەرەجوڵڵاهی” ڕۆژی دووشەمە ٢٦ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوو.