سنە: کەیوان زەند کەریمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی،هاووڵاتی”کەیوان زەند کەریمی”دوای ٣ مانگ ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر بوونی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئەوشارە، بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دەسبەسەر کرابوو کە دوای مانەوە زیاتر لە ٤ مانگ ڕۆژی ١٢ی بانەمەری ١٤٠٢ بە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو،بەڵام ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی دوای ٥ ڕۆژ لە ئازاد بوونی، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرایەوە.