خۆڕاگری: سۆران دورجدور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٨ی دسامبری ٢٠٢٥ی زاینیی)، سۆران دورجدور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییە دوای هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەرکراوە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.
