سەوڵاوا: دەستبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگە پارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان بە ناوی”خالید مێهرئاسا”لە ژینگە پارێزانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ماشین هەڵیان کۆتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو بە تووندووتیژی دەسبەسەریان کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.