هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندار

خۆڕاگری: یەدوڵڵا شاکری، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپیندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یەدوڵڵا شاکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە سەرۆکایەتی قازی “محەممەد ڕۆستەمی ئەحقەر”، سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
پێنج ساڵ لەمەوبەر یەدوڵڵا شاکری،  بەهۆی چالاکییەکانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە دێولان دەسبەسەر کرا و ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.