خۆڕاگری: عادڵ و ئاکۆ یوسفنژاد، باوک و کوڕی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٢ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی” عادڵ یوسفنژاد و ئاکۆ یوسفنژادی کوڕی و هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە هەروەها باوک و برای چیاکۆ، چالاکوانی ژیگەپارێزی کە بەهۆی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئاویەری سنە گیانە لەدەستدا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگ کران و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراون.
ئەو باوک و کوڕە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تاکاتی داڕشتنی ئەوم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان و چارەنووسیان کەبەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.
