
خۆڕاگری: مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی “شێخین”ـی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی “شێخین”ـی سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیم لە هەمەدان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ١ساڵ بەندکردن و لێساندنەوەی جلی ئایینیی بۆ هەمیشەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای مامۆستایانی ئایینییەوە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا و پاش یەکڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.