
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی١٤٠٤ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی دزەی مەرگەوەری سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی”ئەفشین عەزیزی”کاکۆ عەزیزی”بەختیار عەزیزی” بە شێوەیەکی توند و تیژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ماشین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیانەبە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەریان کردوون کە یەکێک لەو دەسبەسەر کراوانە بە ناوی “بەختیار عەزیزی”لە هەمان ڕۆژ دوای چەند ساعەت لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە،
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە.