خۆڕاگری: کەیوان مامەگوڵی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گوێکتەپەی سەربە شاری مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی پروپاگەندە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی “٢٤ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، کەیوان مامەگوڵی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گوێکتەپەی سەربە شاری مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی پروپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن دادگای ئینقلاب سزای ٦ مان بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابووبە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەسبەسەرو ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
کەیوان مامەگوڵی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەبێ حوکی قەزایی دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو
